کوردستانی
پێنج ئەندامی یەک خێزان پێکەوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە هۆی نووقمبوونی بەلەمێک لە ئاوەکانی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا پێنج ئەندامی خێزانێکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە بە نیازی چوون بۆ بەریتانیا بوون، خنکاون و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
بە هۆی نووقمبوونی بەلەمێک لە ئاوەکانی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا پێنج ئەندامی خێزانێکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە بە نیازی چوون بۆ بەریتانیا بوون، خنکاون و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
رێکخراوی هەنگاوی مافی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ئەو بەلەمە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2020 لە ئاوەکانی کاناڵی مانش لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیا نووقمبووە و 27 پەنابەری تێدابووە کە پێنج کەسیان گیانیان لە دەستداوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە "کە بە هۆی ئەو ڕووداوەوە پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی (گوڵێن)ی سەردەشت بوون گیانیان لە دەستداوە".
ناسنامەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەست داوە بە شێوەی خوارەوەیە:
- رەسووڵ ئێران نیژاد، تەمەن 35 ساڵ
- شیوا محەمەدپەناهی, تەمەن 35 ساڵ
- ئانیتا ئێران نیژاد, تەمەن 9 ساڵ
- ئارمین ئێران نیژاد, تەمەن 6 ساڵ
- ئارتین ئێران نیژاد, تەمەن 15 مانگ
- شیوا محەمەدپەناهی, تەمەن 35 ساڵ
- ئانیتا ئێران نیژاد, تەمەن 9 ساڵ
- ئارمین ئێران نیژاد, تەمەن 6 ساڵ
- ئارتین ئێران نیژاد, تەمەن 15 مانگ
جێگای ئاماژەیە کە تەرمی چوار کەسی ئەو بنەماڵەیە لەلایەن تیمەکانی پشکێنەرەوە دۆزراونەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا تەرمی ئارتینی ١٥ مانگە نەدۆزراوەتەوە.
س.س
س.س