کوردستانی
هاتوچۆی راپەڕین ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێری میوە فرۆشەكانی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی رانیە دەکاتەوە کە لە مەودوا بۆیان نییە بە هیچ شێوەیەك لەو شوێنەدا بوەستن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێری میوە فرۆشەكانی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی رانیە دەکاتەوە کە لە مەودوا بۆیان نییە بە هیچ شێوەیەك لەو شوێنەدا بوەستن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری ھەموو ئەو شوفێرانە دەکەین کە میوە فرۆشن و بە ئۆتۆمبێلەکانیان لە شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە دەوەستن لەمەودوا بۆیان نیە بەھیچ شێوەیەک لەسەر شەقامە سەرەکیەکە و نزیک لە نەخۆشخانە بوەستن".
ئاماژەبەوەشكراوە "بەپێچەوانەوە لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆی ناوشارەوە پسوڵەی سزایان بۆ دەکرێت، چونکە گرفتێکی زۆریان لەسەر ئەو شەقامە دروستکردووە، هەروەها بەھیواین شوفێران دوور بن لە سزای سەرپێچی".
س.س
س.س