کوردستانی
کار لەسەر پاراستنی سامانی ئاو دەکرێت لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لیژنهى شارهوانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پێشنیازە یاسایەکە بۆ پاراستنی تۆڕ و بنچینەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان.
لوقمان حەمەد، سەرۆکی لیژنهى شارهوانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان لە دوا دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و ئاراستەی لیژنەی شارەوانی کراوە، بۆ ئەوەی راپۆرتی بۆ ئامادە بکەین بۆ خوێندنەوەی دووەم".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەرێمی کوردستان بۆشایی یاسایی هەیە بۆ پاراستنی تۆڕەکانی ئاو و لە هەموو شاروشارۆچکەکان دەسترێژی دەکرێتە سەر تۆڕەکانی ئاو، هەروەها ئەمەش وایکردووە گرفتی کەمئاوی دروست ببێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم پێشنیازە یاسایە گرنگە و بۆچوونی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەبارەوە وەردەگرێت، هەروەها ئەم پێشنیازە یاسایە دەبێتە هۆکار بۆ پاراستنی سامانی ئاو لە هەرێمی کوردستان".
س.س