گشتی

شێوازی ئامادەکردنی شلەی ترخێنە فێربە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازی ئامادەکردنی شلەی ترخێنە فێربە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ترخێنە یەکێکە لەو خواردنانەی کە خواردنێکی کوردییە و زۆر کەس حەزی پێدەکەن لە وەرزی زستاندا و کاتێک کە زستان بیت دەبێت ترخێنە بخورێت، ترخێنە دوو جۆری هەیە ئەم جۆرە شلەی ترخێنەیە کە بە زۆری لە شاری سلێمانی دەخورێت، ئەمەش چۆنیەتی دروستکردنی شلەی ترخێنەیە.

پێداویستیەکان

چەند دانەیەک لە سەلکی ترخێنە بەپێی پێویست، نۆک، فاسۆلیا، ماش، نیسکی خڕی کوردی، هەلوژەی وشک و توێکلی کاڵەکی وشک کراو بەپێی ویستی خۆت، چەوەندەر بەپێی ئارەزوو، دوو کەوچک دۆشاو، گوێز، گۆشت بە پێی ئارەزوو، زیت و خوێ.

چۆنێتی ئامادەکردنەکەی

مەنجەڵێک دەهێنین و رۆنەکەی تیادا دەقرچێنین، دواتر چەوەندەرەکە بکوڵێنە و پاشان بیپاڵێوە و ئاوە سورەکەی لابەرە، دەشکرێت کە خوێ بکرێت بە سەلکە ترخێنەکانەوە، دواتر برێکی کەم لەکاتی لێنان بەکاربهێنرێت، پاشان هەموو کەرەستەکانی تێدەکەین لەگەڵ بڕێک ئاو لە مەنجەڵی هەڵمدا یاخود هەر مەنجەڵێکی ئاسایی بۆ ماوەیەک تا بە باشی دەکوڵێت و خەست دەبێتەوە، بەمشێوەیە ترخێنەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب