کوردستانی

وادەی جێبەجێکردنی سزای نەبەستی ماسک بەسەر شۆفێراندا ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی جێبەجێکردنی سزای نەبەستی ماسک بەسەر شۆفێراندا ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات لە سبەینێ هەینییەوە سزای نەبەستنی ماسک لە شاری سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە شۆفێران بەشێوەی (پی دی ئای) سزا دەدرێن.

عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووە "له‌ سبەینێ هه‌ینی 30-10-2020ه‌وه‌ سزای نه‌به‌ستنی ماسك له‌لایه‌ن شۆفێرانی سه‌رپێچیكاره‌وه‌ به‌شێوه‌ی (پی دی ئای) جێبه‌جێده‌كرێت واتە لە رێگەی نامەی مۆبایلەوە شۆفێرەکە لە سزاکە ئاگادار دەکرێتەوە".

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "بڕی سزاكه‌ 50 هه‌زار دینارە، هەروەها هه‌ر شۆفێرێك ماسك نه‌به‌ستێت سزاكه‌ ده‌یگرێته‌وه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan