کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی سەرجەم قۆناغەکان، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت وەزارەتی تەندروستی راپۆرتی خۆت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵادا دەخاتەڕوو

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک وەزارەتی تەندروستی راپۆرتمان ئامادەیە لەبارەی کردنەوەی پرۆسەی خوێندن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە راپۆرتەکەدا سەرجەم تێبینییەکانمان خستووەتەڕوو، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری کۆتایی دەدرێت لەسەر پرۆسەی خوێندنی سەرجەم قۆناغەکان بۆ خوێندنی ئەمساڵ".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی زۆری رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنیا دەوامی بەشێک لە قۆناغەکان دەستیپێکردووەتەوە، تاوەکو ئێستاش بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەوە نەدراوە دەوام بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت یان نا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan