کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری قەڵادزێ کە لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەڵگرێکدا روویدا دوو کەس برینداربوون، ئاماژە بەوەشکراوە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو لە گەڕەکی راپەڕین پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری توێتا و ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا و بەوهۆیەشەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە و سەرنشینەکەی بریندار بوون".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای ڕووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕین گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەپێی مادەی 23 لە یاسایی هاتوچۆ دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".
س.س