کوردستانی
رەخنە لە وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم دەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی لەبارەی سەردانیکردنەکەی چەند رۆژی رابردووی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لای رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی رایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رەخنەی لە وەزیری تەندروستی گرت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "چەند رۆژێک پێش وەزیری تەندروستی سەردانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی کرد. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانی ئێمەومانان بو، وەزیری تەندروستی بەبێ ماسکەوە لەو دیدارە دەرکەوت، ئەوەی زیاتر مایەی شۆک و سەرسوڕمانە، هەر چەند رۆژێک دوای ئەو سەردانەی وەزیری تەندروستی، ئەو تەریقەتە بەناوی بۆنەیەکی ئاینیەوە هەزاران خەڵکی کۆکردوەتەوە. ئەو حەشامەتەی گوایە بۆ ئەو بۆنە ئاینیە کۆکرابوەنەوە بەبێ ماسک و بەبێ لە پێشچاوگرتنی هەرە سەرەتایترین ئامرازەکانی خۆپارێزی دەبینران".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەو رەفتارانە دەکەین کە ژیانی خەڵک دەخاتە مەترسیەوە، هاوکات بە بۆچونی ئێمە، خودی وەزیری تەندروستی تاوانبارە لە ڕێگەدان بەم جۆرە ڕەفتارانە. دەبوایە وەزیری تەندروستی لە کاتی سەردانەکەی بۆ لای تەریقەتەکە رێگری لەم جۆرە رەفتارانە کردبا".
لە کۆتایشدا هاتووە "بە لامانەوە سەیرە کە حکومەت ئازایە سزای هاوڵاتییان بدا لە بەرانبەر نەبەستنی دەمامک، بەڵام هیچ کاردانەوە و پلانێکی نییە بۆ رێگرتن لەم جۆرە رەفتارانەی کە وەکو ئاگر لە پوش بەردەی وایە بۆ بڵاوبونەوەی کۆرۆنا".
س.س