تەندروستی
هۆکارەکانی دوورکەوتنەوەی خانمان لە سێکسکردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زۆرکات خانمان دوور دەکەونەوە لە سێکس و ئارەزووی سێکسکردن ناکەن، ئەمەش دەبێتە کێشە بۆ نێوان هاوسەران، بێگومان نەمانی ئارەزووی سێکسی لەلایەن خانمانەوە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، ئەوانیش:
1- بەکارھێنانی حەبی دژە دووگیانی، ھۆکارێکی باوە کە خانمان لە رووی سێکسیەوە لاواز دەکات، بۆیە پێویستە پێش بەکارھێنانی، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.
2- گرفتی وشکیی ئەندامی زاوزێی خانمان، ئەمەش وادەکات لەکاتی کرداری سێکسیدا بسوتێتەوە و ئازارەکەی وا بکات چێژ لە جوتبوونەکە نەبینێت.
3- بە بەردەوامی سێکسکردن بەبێ گۆڕینی شوێن و شێواز، وردە وردە حەزی سێکسی لای خانمان کەمدەکاتەوە، هەروەها ھەستکردن بە خەمۆکی و بێزاری، ھۆکارێکی بەھێزی لاوازی سێکسییە لای خانمان.
4- ئازار لەکاتی سێکسکردندا، لەم دۆخەدا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بە بواری ژنان بکەیت، تا ھۆکارەکانی ئەو ھەستکردن بە ئازارەت بۆ دیاری بکات, هەروەها ھەست نەکردن بە ورژاندنی سێکسی و ئارامی، ئەمەش بە وەرزشکردن و مەشقی بەردەوام متمانەی زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ خانمان.
س.س