تەندروستی

بۆ گەشەیەکی باشتر ئەم خواردنانە بدە بە منداڵەکەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ گەشەیەکی باشتر ئەم خواردنانە بدە بە منداڵەکەت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دایکان هەمیشە لە خەمی منداڵەکانیانن و گەورەترین خەمیشیان گەشەی باڵایانە، بەڵام ئیتر پێوست بەخەم ناکات و لەرێگەی ئەم خواردنانەوە دەتوانیت گەشەی منداڵەکەت زیاد بکەیت، ئەوانیش:

- هێلکە، با منداڵەکەت رۆژانە هێلکە بخوات، چونکە برێکی زۆر لە پرۆتینی تێدایە و رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەی منداڵەکان.

- شیر، بەهۆی بوونی برێکی زۆر کالیسیۆم لە پێکهاتەکەیدا گرنگە بۆ گەشەی منداڵ.

- لۆبیا، یەکێکە لە سەوزە زۆر بەسوودەکان بۆ منداڵ.

- مریشک، خواردنێکی خۆشەویستە لەلای منداڵ و دەوڵەمەندە بە پرۆتین.

- سپێناخ، ئەویش یەکێکە لە سەوزە بە سوودەکان, ونکە برێکی زۆر لە ئاسن و کالیسیۆمی تێدایە کە بەڵنیاییەوە بەسوودە بۆ بەرز بوونی باڵای.

- گوێزەر، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و پرۆتین و جگە لەوەش دەتوانرێت بکرێت بە شەربەت و منداڵ رۆژانە بیخوات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە