تەندروستی

سوودەکانی گوڵە بەڕۆژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی گوڵە بەڕۆژە
مەودا میدیا - کاروان نوری

خواردنی گوڵە بەڕۆژ بڕێكی زۆر چەوری تێدایە ئەمەش وایكردووە زەیتی لێدەربهێنرێت و زەیتەكەی لە ئامادەكردنی خۆراكە جۆر بەجۆرەكانی رۆژانەدا بەكاربهێنرێت، گوڵە بەڕۆژە یەكێكە لەو گوڵانەی كە زۆرترین تۆوی تێدایە كە سوودی زۆری هەیە بۆ هەموو ئەندامەكانی لەش زۆر بە ئاسانیش دەتوانین بەدەستی بهێنین و كۆمەڵێك سودی زۆر گرنگی هەیە بۆ مرۆڤ. 
 
- چەند سودێكی تر گوڵە بەرۆژە بزانن گوڵە بەرۆژە دەبێتە هۆی بەهێز كردنی هەستی بینین.
 
- ئەگەری توشبوون بە هەستیاری كەمدەكاتەوە.
 
- نینۆكەكان بەهێز دەكات و ناهێڵێت تووشی شكان ببن.
 
- گوڵە بەڕۆژە سنگ لە بەڵغەم پاك دەكاتەوە.
 
- سوودی بۆ سیەكان هەیەو ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە ئەمەش بە تایبەت بۆ كەسانی جگەرە كێش. 
 
- هەروەها توێژینەوە پزیشكیەكان باس لەوە دەكەن چەوری گوڵەبەرۆژە چەورییەكەی زیان بەخش نییە بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی كۆڵیسترۆلی زیان بەخش لە خوێندا. 
 
ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان