عیراقی
داوای بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عیراق لە نوسراوێکدا داوای بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە نوسراوێکی فەرمیدا کە سابت محه‌ممه‌د سه‌عید عه‌باسی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی واژووی لەسەر کردووە له رۆژی 15ی کانونی دووەمی 2020 بۆ نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق ناردووه و تێیدا داوا ده‌كات شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان به‌ناردنی به‌شه نه‌وت و گاز و داهاته نێوخۆییه‌كانی بۆ حکومەتی عیراق.
هەروەها له نووسراوه‌كه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات بۆ ناردنی به‌شه نه‌وت و گاز و داهاتی ناوخۆیی كه هه‌ردوولایه‌ن رێككه‌وتن له 1ی کانونی دووەمی 2020جێبه‌جێبكرێت، به‌پشتبه‌ستن به‌بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی 27 له یاسای كارگێڕی دارایی ژماره شه‌شی ساڵی 2019
ئەوەش خراوەتەڕوو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی داوای له وه‌زیری دارایی كردووه پابه‌ندی بڕیاری بڕینی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌زیری دارایی یان هه‌ر لێپرسراوێك به‌رپرسیارێتیی یاسایی و سزاكان ده‌بێته‌وه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنیدا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.