کوردستانی
لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەواڵی دەستلەکاركێشانەوە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوورە لە راستییەوە، هەواڵەکە رەتدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە روونیکردووەتەوە "هەندێ میدیای نەناسراو، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، هەواڵی دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێز وەزیری پێشمەرگەیان بڵاوكردۆتەوە، ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنین، هەواڵی چەواشەكارانەی لەو شێوەیە هیچ بنەمایەكی راستی تێدا نیەو بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكەینەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەخوازین لەم بارودۆخەی ئێستا دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكاران، پاڵپشت بەپاراستنی ئیتیكی رۆژنامەوانی، رۆڵی ئەرێنی و پیشەیانەی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستاندا".
س.س
س.س