کوردستانی
وەزیری تەندروستی: خۆشبەختانە رێژهی مردنی تووشبووانی کۆرۆنا بەرەو کەمی دەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت تا رادەیەك ژمارەی تووشبوون چەند رۆژێکە زیاتر نەبووە و بەرەو کەمبوونەوە چووە، ئاماژە بەوەشدەکات خۆشبەختانە رێژهی مردن بەرەو کەمی چووە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی ئامۆژگاریەکانی تەندروستی بن، دڵنیا بن بەسەر کۆرۆنادا زاڵ دەبین و کوردستان سەلامەت دەبێت، بەپێچەوانەوە بەو پەتایە دەناڵێنین و ئازیزانمان لەدەست دەدەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەگەڵ رێکارەکانی بڕیاردراوی هەفتەی رابردوو، تا رادەیەك ژمارەی تووشبوون چەند رۆژێکە زیاتر نەبووە و بەرەو کەمبوونەوە چووە، هەروەها خۆشبەختانە رێژهی مردن بەرەو کەمی دەچێت".
هەروەها وەزیری تەندروستی لە پەیامەکەدا، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سوپاس پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەکات.
س.س