کوردستانی

پلانی نوێ بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلانی نوێ بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی دادەنرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە دوای 15ی 11ی 2020 وەزارەتی کارەبا کۆبوونەوە ئەنجام دەدات بۆ دانانی پلانی نوێ بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان، ئاماژە بەوەشدەکات بەپێی توانای بەرهەم و ئەو داهاتەی لەبەردەستیان دایە و خواستی هاوڵاتییان پلانی نوێ دادەنێن.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای 15ی 11ی 2020 وەزارەتی کارەبا کۆبوونەوە ئەنجام دەدات بۆ دانانی پلانی نوێ بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان، وتە ئەو بەرنامەی ئێستا کە هەیە بۆ پێدانی کارەبا تاوەکو 15ی 11 بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەی 15ی 11دا بەپێی توانای بەرهەم و ئەو داهاتەی لەبەردەستمان دایە و خواستی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی کارەبا پلان نوێ دادەنێین بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan