کوردستانی

داوا دەکرێت هاوردەکردنی ماسی رابگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا دەکرێت هاوردەکردنی ماسی رابگیرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هاوردەکردنی ماسی لە ئێرانەوە یاداشتتێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "ئێستا بەرهەمی خۆماڵی سامانی ماسی هاتووەتە بەرهەم و حەوزێکی زۆری بەخێوکردنی ماسیمان هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی ماسی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، خاوەن حەوزەکان زیانێکی زۆر دەکەن".

ئاماژە بەوەشکردووە "بۆیە لە ڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و بە نووسراوی فەرمیی داوامانکردووە، لایەنی پەیوەندیدار لەم بابەتە ئاگادار بکرێتەوە،  تا رێگە لە هاوردەی ماسی بگرن".



س.س
Qaiwan
Qaiwan