کوردستانی
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی په‌لاماری ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایدەگەیەنێت هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە پێشهاتێكى مه‌ترسيداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک كه تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين، ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و كه‌س تيايدا براوه نييه".
ئەوەش هاتووە "وەک هەمیشە دووپاتیدەکەینەوە، كه پێویستە په‌كه‌كه رێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووری هەرێمى كوردستان و حکومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌وسوكارى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد (هێرش جەوهەر محه‌مه‌د) ده‌كه‌ن و هاوخه‌ميانن، هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازن، داواکارن هەموو كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت.
س.س
س.س