کوردستانی
دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون و لو ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون و لو ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سینا کەرەمی بە سەختی بریندار بووە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.
پەیامنێری هەنگاو، لە شاری بانه ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی هیدایەت حوسێنی تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی سەردەشت rاگەیاندووە کە دەستی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سنە کراوە.
س.س
س.س