تەندروستی

سوودی خواردنی لیمو لە وەرزی زستاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودی خواردنی لیمو لە وەرزی زستاندا
مەودا میدیا-

خواردنی لیمۆ لە وەرزی سەرما سوودی زۆرە-بەرگری لەشی مرۆڤ زیاددەکات،لیمۆ رێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین "C" تێدایە توانای زیاتر بە کۆئەندامی بەرگری دەبەخشێت کە رووبەڕووی نەخۆشییە باوەکانی وەک سەرمابوون و ئەنفلۆنزا ببێتەوە.

چەند سوودێکی دیکەی هەیە:
- دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی ھەوکردنی پێست سودیلێوەربگیرێت.
- لە نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم دەتواندرێت بەکاربھێندرێت.
- لیمۆ یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات، ئەویش لە رێگای تێکەڵکردنی ئاوی گەرم و ھەنگوین و شەربەتی لیمۆوە.
- زۆر بە باشی خوێن لە ژەھر پاکدەکاتەوە ھەروەھا دەشتواندرێت لە چارەسەرکردنی ھەندێک نەخۆشی وەک کۆلێرا و مەلاریا بەکاربھێندرێت.
- کار لەسەر نوێکردنەوەی خانە و شانەکانی لەش دەکات،دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریش دوادەخات.
- ئەو کەسانەش کە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنن دەتوانن شەربەتی لیمۆ بۆ دابەزانی بەرزی پەستانی خوێنیان بخۆنەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان