نەرمین عوسمان
شەڕی ناوخۆ و سفربوونەوەی دەستكەوتەكان
جارێكیتر، مەترسییەكانی شەڕ لەنێوان ماڵی كورد و حزبەكانی كوردستان دەركەوتنەوە و دەنگی دەهۆڵەكەی دەبیسترێ، لەكاتێكدا هەر چوار بەشەكەی كوردستان گیرۆدەی دەیان كێشەی سیاسی، ئابووری و تەندروستی و پیلانی داگیركەر بوونەتەوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ كەوا هێشتا تاكی كورد و حزبە سیاسییەكانی نەیانتوانیوە ئاسەواری شەڕەكانی ناوخۆی پێشووتر بسڕنەوە و ئەو بارودۆخە ناخۆش و ژانهێنەرە تێپەڕێنن و بەرژەوەندیی نەتەوەیی بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە حزبی و كەسییەكانیانەوە. هەروەك هێشتایش عەقڵیەتی خێڵگەرایی ماوە و لە بەرگی عەقڵیەت و سیاسەتی حزبدا ماوەتەوە و كەسی دیكەی قبوڵ نییە و پێكەوەژیانیان ئاسان نییە و هەوڵی جدی نەدراوە بۆ كەمكردنەوەی ئەو ئاساوارە خراپانە لە رۆح و عەقڵیەتی تاك و جێگیركردنی یەكتر قبوڵكردن و پێكەوەژیان.
راستە دوای كۆتاییهاتنی دوایین شەڕی ناوخۆ لەسەر ئاستی گوتار، شەڕی ناوخۆ حەرام كرا، بەڵام بە كردار و لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیاكانەوە بە ناوزڕاندن و تۆمەتبەخشینەوە و جنێودان هەر بەردەوام بووە، واتە لە شەڕی گەرمی چەكدارییەوە گۆڕابوو بۆ شەڕی نەرمی میدیایی، ئەمەش وەكو مینێكی چێندراو هەموو رۆژێك ئەگەری تەقینەوەیان هەیە.
شەڕی ناوخۆ تەنیا ماڵوێرانكەر نییە، بەڵكو ئەو دەستكەوتانەیشی تائێستا بەدەستهاتوون ئەگەری لەناوچوونیان زیاتر دەبێ، جگە لەوەی ئەم شەڕانە جێبەجَكردنی مەرام و پیلانی دوژمنانە و جگە لە قەیرانی سیاسی، قەیرانی ئابووریی قورسیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هەروەك لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ناوبانگی كورد لەكەدار دەبێت و ئەو رەخنەیەیان لەسەر دەسەلمێت كە دەوترا كوردەكان ناتوانن پێكەوەبژین و دەبێت هێزی دەرەكی كۆنترۆڵیان بكات.
لە دۆخی وادا پێویستە هێنانەكایەی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و رەخساندنی زەمینەی لەیەك تێگەیشتن فەراهەم بكرێت، بۆ دۆخی وەكو ئێستای هەرێمی كوردستانیش كۆبوونەوەی فراوانی حزبە سیاسییەكان سازبكرێت و بە نووسین و لە رێگەی پەیمانێكی نیشتیمانی و بە واژۆكراوی شەڕی ناوخۆ تەحریم بكرێت، هەروەك ئەركە لەسەر شانی رێكخراوەكانی كۆمەڵەی مەدەنی و رۆشنبیران و هونەرمەندان رۆڵی كارای خۆیان بگێڕن.
بوونی پرۆژەی نیشتمانیی كوردستانی روون و ئاشكرا لەپێناو هەرگیز روونەدانی شەڕی ناوخۆیی و ململانێ ناشەرعییەكان كارێكی گرنگە و ئەركە لەسەرشانی هەموو لایەك هەوڵی بۆ بدەن. هەروەها دروستكردنی دەزگایەكی نیشتیمانی گرنگی ئاستبەرز هاوشێوەی ئەنجومەنی دادوەری كە شەرعیەتی هەمووانی هەبێت و ببێتە مەرجەع بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان كارێكی جدی و پێویستە، هەروەك رەوای حەقە حزبەكانی دیكەی بەشەكانی كوردستانیش زیاتر رەوچاوی بارودۆخی هەرێمی كوردستان لە جاران زیاتر بكەن.
دۆخی ئێستا هەم ناسك و هەمیش مەترسیدارە، بەجۆرێك ئەگەر شەڕی ناوخۆ رووبدات و ململانێیەكان بگەنە ئاستی یەكتر شكاندن و دوژمنان پیلانەكان لەسەر خاكی كوردستان جێبەجێبكەن، ئەوا تەواوی دەستكەوتەكانی سفر دەبنەوە و رەنجی چەند ساڵەی هەموو لایەك بەبا دەچێ.