تەندروستی

کۆرۆنا چەند لەسەر لەشی مرۆڤ دەمێنێتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنا چەند لەسەر لەشی مرۆڤ دەمێنێتەوە؟
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەگوێرەی دواین توێژینەوە، مانەوەی بەرگری دژی کۆرۆنا لە کەسێک تا کەسێکی دیکە جیاوازی هەیە، بەرگری مرۆڤ دژی کۆرۆنا لە دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا دەکرێت چەند مانگێک لەناو مرۆڤەکەدا بمێنێتەوە، بەڵام بۆ هەموو کەسێک ئەوە راست نییە.

پسپۆڕی بواری بەرگری لەشی مرۆڤ لە زانکۆی ئاریزۆنا بە سی ئێن ئێنی راگەیاند "هەندێک کەس ماوەی حەوت مانگ بەرگری دروست دەکەن، بەڵام هەندێکی دیکە دەکرێت چوار بۆ  پێنج مانگ بەرگریان هەبێت، پلازمای چاکبووانی کۆرۆنا، لە ماوەیەکی کەم  زۆر بەهێز دەبێت بەرانبەر بە کۆرۆنا، بەڵام ئەمە خێرا گۆڕانکاری بەسەردا دێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند حاڵەتێک تۆمار کراوە، کە کەسەکە بۆ دووەم جار تووشی کۆرۆنا بووە و تەندروستیی لە پێشوو خراپتر بووە، بەڵام ئەمە بەهۆی جیاوزی لە جۆری ڤایرۆسەکەیە نەک بەرگری کەسەکە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە