گێتی

جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەردەوامە
مەودا میدیا - کاروان نوری 

لە ئێستادا لە 45 ویلایەتی ئەمەریکادا ئەنجامە بەراییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە راگەیەندراون، کە جۆبایدن کاندیدی دیموکراتەکان بە 264 دەنگ لە پێشەوەیە و تەنیا پێویستی بە شەش دەنگی دیکەیە بۆ ئەوەی بیباتەوە، لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ لە ئێستادا 214 دەنگی مسۆگەرکردووە.

لە ئێستادا تەنیا پێنج ویلایەت ماون ئەنجامەکانیان یەکلاببنەوە، لەو ویلایەتانەشدا بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان لە ویلایەتێکیان لە پێشەوەیە، کە ویلایەتی نیڤادایە و تەنیا بە بەدەستهێنانی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە دەگاتە کۆشکی سپی.

تا ئێستا ترەمپ 214 دەنگ و بایدن 264 دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی سەرۆکیان کۆکردووەتەوە، بەوەش کاندیدە دیموکراتەکە تەنیا پێویستی بە شەش دەنگی دیکە هەیە تا ببێتە 46ەمین سەرۆکی ئەمەریکا، هاوکات جیاکردنەوەی دەنگەکانی پێنج ویلایەتیش کۆتایی نەهاتووە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan