تەندروستی
زیانەکانی سەرخەو شکاندن دوای نانخواردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
پسپۆڕانی بواری تەندروستیی ئاشکرای دەکەن، سەرخەوشکاندن دوای نانخواردن زیانی تەندروستیی هەیە.
پسپۆڕانی بواری تەندروستیی ئاشکرای دەکەن، سەرخەوشکاندن دوای نانخواردن زیانی تەندروستیی هەیە.
ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردووتەوە، ئەگەر دوای نانخواردن راستەوخۆ سەرخەوێک بشکێنیت، دەبێتە هۆی ئەوەی ترشەڵۆکی گەدە زیاتر بێت و خواردنەکان بە ئاسانی هەرس نەبێت.
پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، سەرخەوشکاندن دوای نانخواردن دەبێتەهۆی دروستبوونی قەڵەوی و قورسی جەستە، دەبێت دوای 3 کاتژمێر لە نانخواردن ئینجا بخەویت چونکە گەدە 2 بۆ 3 کاتژمێری دەوێت تاوەکو هەرسی خواردن دەکات.