کوردستانی
هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لە کۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، لەپارکی سەنتەری شاری هەولێر هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا.
بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، لەپارکی سەنتەری شاری هەولێر هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەئامادەبوونی، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا".
ئەوەش خراوەتەڕوو "کەمپینەکە لەپارکی سەنتەری شاری هەولێر لەژێر ناونیشانی (تەندروستیت ئەمانەتە) راگەیەندرا، بۆ هۆشیارکرنەوەی هاوڵاتییان سەبارەت بە خۆپارێزی و پابەندبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان.
ک.ن
ک.ن
بیروڕا



