کوردستانی
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە شۆفێرێك گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای كەركوك، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای كەركوك، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە، شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك بڵاویکردووەتەوە "نیوەڕی ئەمڕۆ شەممە 7-11-2020، پێکدادانێک لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جۆری تریلە و ئۆتۆمبیلێكی هۆندای بچووك روویدا".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بەهۆی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی كەركوكیش، هۆكاری رووداوەکەشیان بۆ خێرایی لێخوڕین گەڕاندووتەوە".