کوردستانی
سیروان بابان: رێژەی کۆچکردن لە هەرێمی کوردستان ساڵ بەساڵ لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکردووە، رێژەی کۆچکردن لە هەرێمی کوردستان ساڵ بەساڵ لە بەرزبوونەوەدایە، کە بارودۆخی ناجێگیری سیاسیی، قەیرانی حکومڕانی، نەبوونی هەلی کار بۆگەنجان، هۆکاری سەرەکی کۆچکردنی هاوڵاتییانن.
سیروان بابان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "رێژەی کۆچکردن لە هەرێمی کوردستان ساڵ بەساڵ لە بەرزبوونەوەدایە، کە بارودۆخی ناجێگیری سیاسیی، قەیرانی حکومڕانی، نەبوونی هەلی کار بۆگەنجان، هۆکاری سەرەکی کۆچکردنی هاوڵاتییانن، کە ئامارەکان بە شێوازێکە کە داوای دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانمان کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەشێکی ئەو پەنابەرانە لە ناو کەمپەکانی یۆنان جێگیربوون و بەشێکی تریان روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، دەمانەوێت لەو دانیشتنەی پەرلەمان سەرجەم هۆکارەکانی زیادبوونی کۆچی گەنجان باس بکەین و چارەسەریشمان خستووەتەڕوو، بەڵام پەرلەمانی کوردستان تا ئێستا وەڵامی داواکاری بۆ دانیشتنەکەمان نەداوەتەوە".
بەپێی ئەو ئامارانەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، لەدوای ساڵی 1997 تا ئێستا 150 هەزار هاوڵاتی عیراقی روویان لە ئەمەریکا کردووە و بەشێکیشیان رەگەزنامەی ئەمەریکییان وەرگرتووە.
ک.ن
ک.ن