ئابووری

نرخی نەوت بە نزمی مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە نزمی مایەوە
مەودا میدیا-
 
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بە نزمی مایەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت نزم بێتەوە کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.
 
بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 39 دۆلار و 69 سەنت بوو، بەمەش نرخی نەوته هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە.
 
هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  37 دۆلار و 4 سەنتە، ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت هیچ بەرزبوونەوەیەکی بەخۆیەوە نەبینوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan