کوردستانی

هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییانی شاری هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییانی شاری هەولێر
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لە وەرزی سەرمادا مۆبایل تاوەکو بەیانی لەژێر شەحن جێنەهێڵن و لەکاتی خوتندا ئامێرە کارەباییە زیادەکان بکوژێنەوە، بۆ ئەوەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە روونەدات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەگەر دەتانەوێت کەسە خۆشەویستەکانتان لەدەستنەدەن لە وەرزى زستاندا بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر، ئەوا مۆبایلەکانتان تا بەیانی لەسەر شەحن بەجێ مەهێڵن و وایەرى شەحنى ئەسڵى بەکاربێنن و لەکاتى خەوتندا گڵۆپ و ئامێرە کارەباییە زیادەکان بکوژێننەوە تاوەکو بەدووربن لە رووداوى ئاگرکەوتنەوە".

ئەوەش هاتووە "سویچ پلاک و هیتەر و وایەر و دابەشکارى باشى کارەبا بەکاربهێنن و ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوەی پاودەر بکڕن و لەماڵەوە دایبنێن، هەروەها بۆیلەرەکەتان بپشککن تاوەکو دڵنیاببنەوە کە ئۆتۆماتیکەکەی ئیش دەکات و خۆتان بە دووربگرن لە  راکێشانی وایەر لەژێر کومبار، چونکە کە گەرم بوو ئاگر دەگرێت هاوشێوەى بەنزین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan