تەندروستی
سوودی خواردنەوەی قاوە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
ئاشکرایە بەهۆی زۆر خواردنی چەوری و شیرینی و ئەنجام نەدانی وەرزش و ئەو کەسانەی کە کێشیان زۆرە، بە دوای رێگەیەکدا دەگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی کێشیان.
ئاشکرایە بەهۆی زۆر خواردنی چەوری و شیرینی و ئەنجام نەدانی وەرزش و ئەو کەسانەی کە کێشیان زۆرە، بە دوای رێگەیەکدا دەگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی کێشیان.
لێکۆڵینەوەیەک لە زانکۆی ڤاندربێڵت لە ئەمریکا ئەوەی سەلماندوە، مادەی کافاین کە لە قاوەدا هەیە، کردارە کیمیاییەکانی ناو لەشی مرۆڤ بە رێژەی 5% زیاد دەکات، سوتاندنی چەوری لە کاتی راهێنانی وەرزشی بەرێژەی 31% زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات 15 پاوەند کێش کەمبکەیتەوە لە ساڵێکدا بەبێ گۆڕینی خشتەی خواردنی رۆژانە.
هاوکات توێژینەوەیەکی دیکە لە زانکۆی هارڤارد، ئەوەی سەلماندوە خواردنی قاوە، نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو بە رێژەی 32% کەمدەکاتەوە، ئەگەر هیچ شیرینیەکی لەگەڵدا نەخورێت، لەگەڵ قاوەدا چای رەش و چای سەوزیش هەمان کار ئەنجام دەدەن.
ک.ن
ک.ن
بیروڕا



