کوردستانی

کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو  لە گوندی قەڵاتەپە سەر بە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی کچێک گەیەندرایە نەخۆشخانە کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە، بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە خۆی کوشتووە.

عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی قەڵاتەپە سەر بە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی کچێک بە ناوی (ش - ع - ڕ ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی کەسوکاری کەسیان لە ماڵەوە نەبوون و ناوبراو خۆی خۆی کوشتووە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 باوک و برایەکی ناوبراو بەندکراون".

ئەوەشی خستەڕوو "بەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنێتی رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەوەی کە ئایا ناوبراو خۆی خۆی کوشتوە یاخود کوژراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan