گشتی

لە ئەمەریکا دەنگ بە هەیفا وەهبی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەمەریکا دەنگ بە هەیفا وەهبی دەدرێت
مەودا میدیا-

رۆژی سێشه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌می 2020 و کاتی دەنگدانی دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن بۆ گه‌یشتنی به‌ كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا، ده‌نگده‌رێكی ئه‌مەریكی ده‌نگی خۆی به‌ هه‌یفا وه‌هبی، خانمه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی دەدات.

هاوڵاتییه‌كی ولایه‌تی میشیگن له‌كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بە دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن بۆ گه‌یشتنی به‌ كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا، له‌دوای ناوی كاندیده‌كان كه‌ بۆی دیاریكراوه‌ ده‌نگی خۆی بۆ هه‌یفا وه‌هبیی، هونەرمەندی لوبنانی نووسیوه‌ و ده‌نگی به‌و خانمه‌ لوبنانییه‌ داوه‌.

هاوڵاتییه‌كه‌ هه‌یفا وه‌هبیی كردووه‌ به‌ كاندیدی هه‌ڵبژێردراوی خۆی و پاشان وێنه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی گرتوه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هه‌یفا وه‌هبی خۆشی به‌و به‌زمه‌ی زانیووه‌ و له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، به‌ ئیمۆجییه‌ك به‌و كاره‌ی هاوڵاتییه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ پێكه‌نیووه‌.
 ک. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان