تەندروستی

چوار رێگە بۆ ئەوەی خەوێكی تەندروست بكەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار رێگە بۆ ئەوەی خەوێكی تەندروست بكەیت
مەودا میدیا-

خەوی تەندروست بۆ مرۆڤ و بەردەوامیی كار و چالاكییەكانی گرنگە، بەجۆرێك خەوی تەندروست كاریگەریی ئەرێنی لەسەر كار و چالاكی و بیركردنەوەی مرۆڤ هەیە.

ئەم چوار رێنماییە جێبەجێبكە و شەوانە خەوێكی تەندروست بكە:
یەكەم:
پلەی گەرمی ژووری نووستن كاریگەریی زۆری لەسەر خەوی مرۆڤ هەیە، بەشێوەیەك ئاستی بەرز و نزمبوونی دەبێت بە رێژەیەك بێت خەوی مرۆڤ تێكنەدات، هەربۆیە هەوڵبدە زۆر سارد یان گەرم نەبێت، بەڵكو پلەیەكی مام ناوەندی هەبێت. هەروەك لەگەڵ ئەو هۆكارەدا دەبێت بیرت نەچێت نابێت ژووری نووستنەكەت رووناك بێت و كاریگەریی نەرێنی لەسەر چاوت دروستبكات.

دووەم: وەرزشكردن بۆ خەوی تەندروست گرنگە، رێنماییە پزیشكییەكان ئاماژە بە ئەنجامدانی وەرزش دەكەن پێش نووستن، بەدوای ئەوەشدا خۆت بشۆریت و ئینجا بچیتە ژووری نووستنەكەت. بەو شێوەیە دەتوانی ئارامتر بخەویت.

سێیەم: خواردنەوەی چا و قاوە لەگەڵ كێشانی جگەرە و نێرگەلە ناهێڵێت خەوێكی تەندروست بكەیت، بۆیە خۆتیان لێ بەدووربگرە پێش ئەوەی بخەویت.

چوارەم: كاتێك خەوت نایەت مەچۆرە سەر جێگەی نووستنەكەت، بەڵكو دوای ئەنجامدانی وەرزش و كاتە خۆشەكانت، یان دوای خوێندنەوە و سەیركردنی تەلەڤزیۆن، بچۆرە ژووری نووستنەكەت و خەوێكی ئارام بكە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب