کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی پێدانی لۆگۆی تاكسی دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی  پێدانی لۆگۆی تاكسی دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت پێدانی لۆگۆی تاكسییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، ئاماژەی بەوەشکردووە پرۆسەکە بەشێوەیەکی خێرا بەڕێوەدەچێت.

ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیرى گواستنه‌وه ‌و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ‌ترافیك ئێف ئێم-ى راگه‌یاندووە "له‌ ئێستادا پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى به‌مه‌به‌ستى پێدانى لۆگۆى تاكسییه‌كان هه‌رێم ده‌ستیپێكردووەته‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە "داوایان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى بایۆمه‌ترى هه‌رێم كردووه‌ شوێنى زیاتر ته‌رخان بكات تاوه‌كو لۆد دروست نه‌بێت ‌و پرۆسه‌كه‌ش به‌خێرایى به‌رێوه‌بچێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan