کوردستانی

بەھۆی بوونی جگەری بەستووی خراپبوو خواردنگەیەک داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەھۆی بوونی جگەری بەستووی خراپبوو خواردنگەیەک داخرا
مەودا میدیا – کاروان نوری

بەھۆی ھەبوونی بڕێکی زۆر گۆشت و جگەری خراپ و نەشیاو، لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی خواردەمەنی کۆدۆ لە سەھۆڵەکە دادەخات.

فریا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی چواری قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرجەکانی تەندروستیی و بوونی جگەری بەستووی خراپبوو، لیژنەکە خواردەمەنی کۆدۆ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی دادەخات" .

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پابەندبوون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستیی لەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە پێشکەش بە ھاوڵاتییان دەکەن بنەمای کارکردنیانە، لەکاتی سەرپێچیکردنیان شوێنەکە رووبەڕووی رێککاری یاسایی توند دەکرێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە خواردەمەنی کۆدۆ دادەخرێت و تەواوی ئەو گۆشت و جگەرە بەستوەی دەستی بەسەرداگیراوە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری دەکرێت بۆ لەناوبردن و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێککاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد