گشتی
محەمەد کامەران نوێترین کلیپی بەناوی "مەڕۆ" بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هونەرمەندی لاو محەمەد کامەران نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی "مەڕۆ" بڵاوکردەوە، ئەمەش دەبێتە دووەم کلیپی ئەو هونەرمەندە، هەروەها مژدە دەداتە هەوادارانی کە کاری دواتری كارێكی رەسەن و فۆلكلۆری گەرمەسێر و خانەقینی دەبێت.
محەمەد کامەران بۆ مەودا میدیا باسی لە کلیپە نوێیەکەی کرد و رایگەیاند "کلیپەکە ئاوازی ئەحمەد كایایە و تێكستەکەی هی خۆمە و كاری موزیكی لەلایەن زانا عەبدوڵڵاوە و کاری دەرھێنانی لەلایەن كۆسرەت بورھانەوە بۆ کراوە".
جێگای ئاماژەیە محەمەد کامەران تەمەنی 24 ساڵە و خەڵکی شاری کەلارە لە ساڵی 2007وە کاری هونەری دەکات، لە سەرەتادا لە چالاکی قوتابخانەکانەوە دەستی پێکردووە، دواتر بووەتە خوێندکاری بەشی راگەیاندن لە زانکۆی سلێمانی زیاتر پەرەی بەکارە هونەرییەکانی داوە، لە ئێستادا خاوەنی دوو کلیپە بە ناوەکانی "تاژینم مابێت، مەڕۆ".

https://www.youtube.com/watch?v=983HNt3fQxU
س.س