کوردستانی
شکانی بۆرییەکی ئاو کێشەی کەمئاوی بۆ چەند گەڕەکێکی ئەم پارێزگایە دروستدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو بۆرییەکی ئاوی پرۆژەی ئیفرازی سێ لە گەڕەکی 108ی عەنکاوەی شاری هەولێر شکا، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک گەڕەکی ئەو شارە بۆ ماوەییەک بێ ئاو دەبن تاوەکو بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ شەو لە دەوروبەری کاتژمێر 9:30 بۆ 10:00 ئاگادارکرایەنەوە بە شکانی بۆرییەکی ئاوی پرۆژەی ئیفرازی سێ لە گەڕەکی 108ی عەنکاوە، بەهۆی ئەوەی خاوەنی مۆڵێک ویستوویەتی زەوییەک بکات بە سەوزایی بەهۆی بەکارهێنانی حەفارەوە بۆری ئاوەکە شکاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا ئاوەکە وشککراوە و تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنی بۆرییەکەن پێشبینی دەکەین لەماوەی 10 بۆ 12 کاتژمێری دیکە بۆرییەکە چاکبکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە ئەو گەڕەکانەی دەکەونە نێوان شەقامی هەولێر - پیرمام و هەولێر - کەرکوک و بەشێک لە گەڕەکەکانی شەقامی شەست مەتری کێشەی کەمئاویان بۆ دروست دەبێت، هەروەها لەدوای چاککردنی بۆرییەکە دابەشکردنی ئاو بەسەر ئەو گەڕەکانەدا دەستپێدەکاتەوە".
س.س