کوردستانی
25 پڕۆژە لەم ناوچەیە جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر ئاشکرایکردووە، 25 پڕۆژەی کارەبا لە سنووری هەولێر کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕی 127 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانە تەرخانکراوە کە تەواو نەکراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر ئاشکرایکردووە، 25 پڕۆژەی کارەبا لە سنووری هەولێر کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕی 127 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانە تەرخانکراوە کە تەواو نەکراوە.
حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر، بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە "25 پڕۆژەی کارەبا لە سنووری هەولێر کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەشێکی زۆریشیان ئەو پڕۆژانەن کە ساڵانی رابردوو بڕیاری جێبەجێکردنیان دراوە".
ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕی 127 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانە تەرخانکراوە کە تەواو نەکراوە، پڕۆژەکان دەکەونە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری، هەروەها بە شێوەی تێکەڵ و جۆراوجۆر".
روونیشیکردووەتەوە "تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە سوود و گرنگییەکی زۆریان بۆ دانیشتوانی هەولێر دەبێت و تا رادەیەکی زۆر کێشەی کەمی و نەبوونی کارەبا لەو ناوچانە چارەسەر دەکات".
ک.ن
ک.ن