کوردستانی

دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ئەم توێژەدا دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ئەم توێژەدا دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر سەرجەم بنکە تەندروستییەکانی سنووری قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر دەستیپێکرد، کە ژمارەیان 38 بنکەی تەندروستییە.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2020 دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر بنکە تەندروستییەکانی سنووری بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە دەستیپێکرد".

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە ئاماژەی بەوەشکرد "نەوتی سپی بەسەر سەرجەم بنکە تەندروستییەکاندا دابەش دەکرێت لە سنوورەکە کە ژمارەیان 38 بنکەی تەندروستیییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan