تەکنەلۆژیا

سێ تایبەتمەندی نوێ لە مەسنجەردا زیاد دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ تایبەتمەندی نوێ لە مەسنجەردا زیاد دەبێت
مەودا میدیا-

کۆمپانیای فەیسبووک ئاشکرای کردووە سێ تایبەتمەندی نوێ لە بەرنامەی مەسنجەردا زیاد دەکات کە هاوشێوەی سناپ چاتی لێدێت، وەک رایگەیاندووە "یەکێک لە تایبەنمەندییەکان ئەوەیە، ھەر کەسێک وێنەی چاتی تۆ بگرێت واتە (screenshot) بکات یان ریکۆرد بکات، ئەوە پێت دەڵێت کە ئەو کەسە screenshot یان ریکۆردی کردووە".

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە "یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکە ئەوەیە، کاتێ نامەیەکت بۆ دێت لە مەسنجەری فەیسبووک کە سەیری نامەکەت کرد نامێنیت یاخود دوای یەک کاتژمێر نامەکان دەسڕێتەوە، هەروەها ھەر کەسێک ستۆری ھاورێکانی screenshot بکات ئەوە بەو کەسە دەڵێت".

کۆمپانیای فەیسبووک باسی لەوەشکردووە "دوای تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکان لە ماوەیەکی کورتدا کارا دەکرێت بۆ بەکارهێنەران".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە