رەوا شەھید جەعفەر
گەورەم؛ شای شەهیدان
سەری بەرزت بەرزبکەوە و چاوی جوانت بکەرەوە، وا 21/11 یەکیتر هاتەوە، لەناو تەپوتۆزی مێژوو خۆت داوەشێنە و دەست لەملانێی هەژاران و جوتیاران و کرێکاران و زەحمەتکێشان بە، ناوقەدی منارەی کوردایەتی و ئازایەتی و مەردایەتی بگرە و باوەشت بۆ وشە، گوڵ، خۆر، مۆسیقا و باران بکەرەوە.
ئەی دڵسۆزی هەژاران، هەژارەکان لەدوای تۆ، نەبوون تر، بێ نان تر و بێ کەس تر بوون.
ئەی مامۆستای کوردایەتی، کوردایەتی لەدوای تۆ ئەتک کرا و خەریکە میللەت گاڵتەی بەم وشەیە دێت.
ئەی قارەمانی زیندان، ئەو زیندانەی کە تۆ کردبووتە مەیدانی خەبات و تێکۆشان و دنیایەک لە سەربەرزی، ئێستا هەموو بستێکی ئەم وڵاتەیان کردووە بە زیندان.
ئەی سەرکردەی رووناکی، فریای قەڵەمە مەرد و ئازاکان بکەوە، ئەوان دەمێکە مەرەکەبیان تەواو بووە و وا بە خوێنی خۆیان دەنووسن و وەڵامی هەر وشەیەکیان بە فیشەکێک دەدریتەوە.
ئەی باوکی کوردان، کوردەکان لە هەموو شوێنێکی دنیا دڵخۆش ترن تەنها لە کوردستان نەبێت، بەقەد شەڕی براکوژی گەنج و لاومان بەخشی بە دەریای ئیجە و رێگەی هات و نەهات.
ئەی سەری سەرۆکەکان، هەموو بەناو سەرۆکەکان بەخالەتت پێ دەبەن، چوون باش دەزانن هەتا دنیا دنیا بێت، تۆ هەر خاوەن ماڵیت و ئەوان هەر میوانن.
ئەی سەر و مایە، ئێمە لەدوای تۆ مایەپووچ بووین و هەموو مانگێک مشتێک لەو کەرامەتە دەدین بە دوژمن کە تۆ بۆت جێهێشتبووین لە شاری بەغدا.
ئەی مەدالیای شەرەف، لەدوای تۆ ئەم وشەیە ون بووە لەناو فەرهەنگی کوردی، ئێستاش هەر ئەگەر لە سەر دەستی رێبازەکەی تۆ بیدۆزینەوە.
ئەی سەرقافڵەی شەهیدان، ئێستا بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ئەم سەربەرزییەیان ناوێ و پەشیمانی خۆیان دووپات دەکەنەوە و بێبەری بوون لە خوێن و شەهیدی خۆیان.
ئەی قیبلەی خۆشەویستی، ئێستا لە سەردەمی سەرمایەداری وا خەریکە ئەم وشەیەش لە شوشەی گران بەها دەکەن و ئەیفرۆشنە ئەو کەسانەی کە دەستیان بە ماڵ و خوێنی میللەت گڵاو بووە.
ئەو ناوەت ناودارتر بێت، ئەو پیرۆزییەت پیرۆزتر بێت، ئەو نەمرییەت نەمرتر بێت، ئەو گەورەییەت گەورەتر بێت، بە هەموو جوانی و شکۆداری خۆتت دەسپێرم، هەر یادت بەرز و پیرۆز.