کوردستانی
فرسەت سۆفی کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 30 رۆژ دەبێت لە تووشبوونی بە پەتاکە.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2020 بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد.
لە ساڵی 1978 فرسەت سۆفی لە گوندی گەزنەی قەزای چۆمان لەدایکبووە و دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی ھەیە، ماوەیەک لە زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وانەی وتووەتەوە، هەروەها لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە، دواتر 12ی ئەیلولی 2019 بووەتە پارێزگاری هەولێر.
س.س