کوردستانی

بازرگانێک و دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بازرگانێک و دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی بازرگانێک و دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری لە قەزای چەمچەماڵ راگەیاند، ئاماژە بەوەشکراوە جۆری مادەی بەکارهێنراو و بازرگانی پێکراو "کریستاڵە".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "دەرەنجامی هەوڵەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەو تەشەنە نەکردنی ماددەی هۆشبەر ، لەسەر بنەمای کۆکردنەوەو بەدەستهێنانی زانیاری (3  کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران".

 ئاماژە بەوەشکراوە "دوو کەس لەتۆمەتبارەکان دانیشتوی کەرکوکن یەکێکیان بازرگانەو ئەوتریشیان بە رەگەز مێیە و بەکارهێنەرە، تۆمەتباری سێیەمیش بەکارهێنەرە و دانیشتووی چەمچەماڵە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "سەبارەت بە شوێنی دەستگیرکردنیان، یەکێکیان لەبازگەی بانمەقان  دوو تۆمەتبارەکەی تریش لەناو قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکراون، هەروەها جۆری مادەی بەکارهێنراو و بازرگانی پێکراو کریستاڵە، تۆمەتباران لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی مادەی 14 هۆشبەر ڕاگیراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan