کوردستانی
بڕێک جگەری خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور ئاشکرایکرد دەستیان بەسەر 19 کارتۆن جگەری خراپبوودا گرتووە، ئاماژە بەوەشکراوە ویستراوە ئەو جگەرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغبکرێنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور رایگەیاند "له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو نایاساییه‌كان و پاراستنی سنوورەکانمان و دستگیركردنی هه‌ر هه‌ر تۆمه‌تبارێك كه كاری نایاسای بكات، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌كانمان دوو تۆمەتباریان دەست گیرکرد کە هەردوو تۆمەتبارەکە هاوڵاتی ئێرانین , 19 کارتۆن جگەری خراپبووی مریشکیان پێبوwە کە دەکاتە بڕی 200 کیلۆ".
ئاماژە بەوەکراوە "ئەو بڕە جگەرە بە رێگەی قاچاخ و نایاسای هێناویانەتە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ساغ کردنەوەی لە بازاڕەکاندا، هەروەها دواتر سەرجەم جگەرە دەست بەسەردا گیراوەکە تەسلیم بە لیژنەی تەندروستی کراو لە ناوبران".
باس لەوەشکرا "بۆ ئەو مەبەستە دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وەش بۆ تۆمەتباران كراوه‌ته‌وه، هەروەها لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه".
س.س

بیروڕا