کوردستانی
دوو لیژنە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی خەرجکردنی دوو بڕە پارەی جیاواز لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئاراستەکردنی هەردوو دۆسیەی خراپ بەکارهێنانی پێنج ملیۆن دۆلاری پایتهختی گهشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بۆ ههولێر و 20 ملیار دیناری پارەی پایتەختی رۆشنبیریی سلێمانی بۆ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە دۆسییەکان داخراوە و بەدواداچوونیش بۆ دۆسییەکیان بەردەوامە.
مەم بورهان، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وهرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان دوو لیژنەی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە کە لیژنەیەکیان بۆ بەدواداچوونە لەسەر خراپ بەکارهێنان و بە هەدەردانی پێنج ملیۆن دۆلاری پایتهختی گهشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بۆ ههولێر، هەروەها لیژنەی دووەمیش پەیوەندیدارە بە خراپ بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە 20 ملیار دیناری پارەی پایتەختی رۆشنبیریی سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەردوو دۆسیەکە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی هەرێم کراوە بۆ ئەوەی رێوشێنی یاسای لەوبارەیەوە بگیرێتە بەر، ئێمە قسەمان لەگەر سەرۆکی دەستی دەستپاکی هەرێم کرد باسی لەوەکرد کە دۆسیەی پێنج ملیۆن دۆلاری پایتهختی گهشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بۆ ههولێر داخراوە، ئێمەش داوای ئەو دیکۆمێنتانەمان کردووە کە هەیە لەسەر داخستنی دۆسیەکە بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوی فەرمییمان ئاراستە کردووە".
مەم بورهان ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمەوە پێکهێنراوە بۆ دۆسیەی 20 ملیار دیناری پارەی پایتەختی رۆشنبیریی سلێمانی بۆ ئەوەی ئەنجامی کۆتایی بدات بە دەستی دەستپاکی بۆی چی پێویستە بکرێت، لیژنەکە ماوەی 50 رۆژە دەستبەکاربووە و دوامانکرد پەلە بکات لە کارەکانی".
س.س

بیروڕا