کوردستانی
فەرمانگەیەک بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان خاوەن موڵك و كرێچی دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕیاری كردنەوەی فەرمانگەی دیوانی باجی خانووبەرەی دەكرد، ئاماژە بەوەشکراوە بە کردنەوەی ئەو فەرمانگەیە چارەسەری گیرگرفت و كێشەكانی نێوان خاوەن موڵك و كرێچی دەكات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەبەر رۆشنایی بەیانی ژمارە (پێنج) بەرواری 5/10/2020 لە وەقائقی كوردستان بە ژمارە 256 بڵاو كراوەتەوە. وەزارەتمان بە فەرمانی وەزاری بڕیاری كردنەوەی دیوانی باجی خانووبەرەی دەكرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "كردنەوەی ئەم فەرمانگەی دیوانی باجی خانوبەرەی میری سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میرییە و بە كردنەوەی ئەم فەرمانگەیە چارەسەری گیرگرفت و كێشەكانی نێوان خاوەن موڵك و كرێچی دەكات".
س.س

بیروڕا