کوردستانی
کاتی هێنانەوەی تەرمی فرسەت سۆفی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دەربڕیوە و رایدەگەیەنێت سبەی پێنجشەممە مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی فرسەت سۆفی لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەبۆنەی کۆچی دوایی (د. فرسەت سۆفی)، پارێزگاری ھەولێر، حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و تەواوی خەڵكی کوردستان بەگشتی و پارێزگای ھەولێر بە تایبەتی دەكات".

ئاماژە بەوەشکراوە "د. فرسەت سۆفی وەک مرۆڤێكی سادە و نیشتمان پەروەر لەو ماوەیەی کە پۆستی پارێزگاری هەولێری وەرگرتبوو، بە بەردەوامی و شەونخوونی كاری دەكرد و لەم ماوە کەمەشدا دەست و پەنجەی لە هەموو بوارە ئیداری و خزمەتگوزارییەكانی ئەم پارێزگایەدا دیارە، داواکارین لە پەروەردگاری مەزن ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت و رۆحی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە "سبەی پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2020 بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیر و پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەکان، مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت و لە شاری هەولێر بە خاک دەسپێردرێت".
س.س
س.س
بیروڕا