کوردستانی
ئۆتۆمبێلێک سووتا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دهۆک - زاخۆ نزیک تونێلی گەلی زاخۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کامری ئاگری گرت و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی دهۆک سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەو هۆیەشەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دهۆک - زاخۆ نزیک تونێلی گەلی زاخۆ ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت، بەو هۆیەوە سێ کەس کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون سووتان و گیانیان لەدەستدا".
وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانمان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، هەروەها تەرمی ئەو سێ کەسە رەوانی پزیشکی داد کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
س.س

بیروڕا