کوردستانی
لە شاری سلێمانی دووەمین پێشانگای کتێب کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بە بەشداری زیاتر لە 400 ناوەندی بڵاوکردنەوەی کتێب، دوو ملیۆن و 500 هەزار کتێب بە حەوت زمان، دووەمین پێشانگای کتێب لە شاری سلێمانی کرایەوە.
بە بەشداری زیاتر لە 400 ناوەندی بڵاوکردنەوەی کتێب، دوو ملیۆن و 500 هەزار کتێب بە حەوت زمان، دووەمین پێشانگای کتێب لە شاری سلێمانی کرایەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند "کردنەوەی پێشانگای کتێب لە سلێمانی سەرباری دۆخی تەندروستی و قەیرانی دارایی لە ههرێمى کوردستان، بەڵام ئیرادەمان بەهێزە و بە پشتیوانیی هەمووان بەردەوام دەبین".
شەوقی عومەر، رێکخەری پێشانگاکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "لە پێشانگاکەدا بە نزیکەی حهوت زمان کتێبی چاپکراوی تێدایە کە نزیکەی 400 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە، دوو ملیۆن و 500 ههزار سەرچاوەی کتێبیان لە 17 وڵاتەوە هێناوەتە پێشانگاکە".
ک.ن