کوردستانی

نوسراوێکی فەرمی لەبارەى 320 ملیار دینارەکەی هەرێم ئاڕاستەى کازمی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوسراوێکی فەرمی لەبارەى 320 ملیار دینارەکەی هەرێم ئاڕاستەى کازمی دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە نوسراوێکدا، داواى لە مستەفا کازمى کردووە 320 ملیار دینارەکە وەکو شایستە داراییەکان، رەوانەى هەرێمى کوردستان بکات.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانى عیراق کردووە تێیدا داواى لە مستەفا کازمى کردووە 320 ملیار دینارەکە وەکو شایستە داراییەکان، رەوانەى هەرێمى کوردستان بکات.

وەکو پابەندبوونى حکومەتى فیدراڵ بەبەڵینەکانى لەبارەى رەوانەکردنى شایستە داراییەکانى هەرێمەوە لە نوسراوەکەدا تکای لە مستەفا کازمی کردووە، دەستبکرێت بەناردنى بڕى 320 ملیار دینار بۆ حکومەتى هەرێمی کوردستان.

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێککەوتن بۆ رەوانەکردنى ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان، لەپێش تێپەڕاندنى یاسایى قەرزەکانەوە بووە لەپەرلەمان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال