کوردستانی
سێ رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بە بۆنەی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر سێ رۆژ ماتەمینی لە پارێزگای هەولێر راگەیاند.

ئهمرۆ چوارشهممه، لە كۆبونهوهیهكی نائاسایی پارێزگای ههولێر، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا، بەبۆنەی خەمناکی گیان لەدەستدانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر، سێ رۆژ ماتەمینی لە سنووری پارێزگای هەولێر رابگەیەنن.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2020 بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد.
لە ساڵی 1978 فرسەت سۆفی لە گوندی گەزنەی قەزای چۆمان لەدایکبووە و دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی ھەیە، ماوەیەک لە زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وانەی وتووەتەوە، هەروەها لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە، دواتر 12ی ئەیلولی 2019 بووەتە پارێزگاری هەولێر.